زایەڵە، مەنسوور جیهانی - "سەلام رشدی" جێگری نوێنه‌رایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، لەگەڵ "سەفین دزەیى" بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیداری کرد.
"سەلام عارف رشدی" جێگری نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، ڕۆژی سێشه‌مه ١٤ی کانوونی دووه‌می ٢٠٢٥ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له شاری هه‌ولێری کرد و لە لایه‌ن "سەفین دزەیى" بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان به گه‌رمی پێشوازیی لێ‌کرا و سه‌باره‌ت به پەیوەندییەکانى نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، باروودۆخی هه‌ستیاری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها پەیوەندییەکانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دیدار و چاوپێکه‌وتنیان کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م دیداره‌دا، بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران، سه‌باره‌ت به به‌هێزکردن و په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان، گفتووگۆ و ئاخاوتنیان کرد؛ چونکه وڵاتی ئێران، دراوسێیه‌کی گرینگی هه‌رێمی کوردستانه و ده‌بێت ڕۆژ به ڕۆژ بره‌و به‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه بدرێت.
کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران، باروودۆخی ناوچه‌که، عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بوو.
له کۆتایی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا، بەرپرسى فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانى دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ده‌ستخۆشی له به‌رده‌وامبوونی کار و چالاکییه‌کانی نوێنەرایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد که له وڵاتی ئێران پێشکه‌شی ده‌که‌ن.