زایەڵە - هەردی سەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی کەرکووک، عومرەکاران تیکتی فڕۆکەیان بڕی بوو، بڕیار بوو دوێنێ گەشتەکەیان بکەن، بەڵام لەلایەن کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عێراقییە و کۆمپانیاکانی حەج و عومرە ئاگادارکرانەوە کە گەشتەکە هەڵوەشاوەتەوە، دەتوانن لە فڕۆکەخانەیەکی دیکە گەشتەکەیان بکەن.
بڕیارەکە بەبێ روونکردنەوە بووە، بۆیە ناڕەزایی عومرەکاران و کۆمپانیاکانی حەج و عومرەی لە کەرکووک لێکەوتەوە. دوێنێ لە بەردەم فڕۆکەخانەی کەرکووک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان رێکخست.
ئێستا خەڵکێکی زۆر لە کەرکووک گەشتی عومرە دەکەن و دەیانەوێت لە فڕۆکەخانەی کەرکووک گەشتەکەیان بکەن.
ک