زایەڵە - فوئادعوسمان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە؛ "دەبێ بیر لە بەدیلی تر بکەینەوە قەناعەت بکەین کە چارەسەر هەر لە بەغدایە و بەغداش پێم وابێ بە ئاراستەی ئەوەیە هێڵی کەرکوک بانیاس بکاتە بەدیلی کەرکوک جەیهان."

فوئادعوسمان نوسەر و رۆژنامەنووس لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، شەری ئەوجارەی ئابووری کە ململانێ سیاسی و جیوسیاسیەکانی پەیوە بەندە  بریتیە لە ململانێ لە نێوان دوو ئاراستە کەرکوک ــ بانیاسە،کەرکوک ــ جەیهان،کامەیان سەردەکەوێ ئەوە لە داهاتوودا دەردەکەوێ بەلام هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە کەرکووک ــ بانیاس براوە دەبێ  چونکە بەریتانیای عوزمە کور گۆتەنی ئینگلیزی لە پشتە و سەردانەکەی سودانی و ئیمزاکردنی رێکەوتی و بە خۆ کەوتینی bp و نوێکردنەوەی بریتانیا بۆ بلۆکەکانی سەردەمی قەلەم رەوی خۆی لە زۆرێ لە ناوچەکان،  ئاماژەی روونن و تەنانەت بریارەکانی دادگای باریس و ئەو زەختەی خراوەتە سەر هەرێم دوای ١٦ ئەکتۆبەر راگرتنی هەناردەکردنی بێ بەغدای نەوتی هەرێم کارکردن لەسەر هێڵی بانیاس ئاماژەی روونن کە ئەو ئاراستەیە سەرکەوتوو ترە و سەرباری گۆڕانکاریەکانی سوریا کە لە بەرژەوەندی ئەو ئاراستەیەن .

وتیشی، نابێ ئەوەش لەیاد بکەین بەرژەوەندی ولاتانی باڵادەست کە هەژموونیا هەیە و کورد گۆتەنی دەستیان دەروا لە بەرژەوەندی ئەوئاراستەیە. ئاراستەی تر کە کەرکوک ـ جەیهانە پێموایە گرۆلەی لە لێژیە و ئاماژەکان لە بەرژەوەندی ئەو دا نیە بۆ،لەبەر ئەوەی بە هۆی سیاسەتی تاکرەوی و لەبەر چاو ناگرتنی تواناو دەسەلاتەکانی عێراق ( کە خۆشی ئەو دەسەڵاتەی نەبوو تا ئەوکاتەی دەستی رۆیی ئەوەبوو هەر زوو پەنای بردە بەر دادگا کە دەستی رۆیی وگرەوەکەشی بردەوە ) وەک دیاریشە پشبەستوو بە بریاری دادگا ئەو هێڵە راگیرا، تاکە لایەن کە پشگیری ئەو هێڵەیە تورکیا و روزنەفتە کە بەرژەوەندی باڵایان تێدایە.

هێمای بەوەشکرد، بمانەوێ و نەمانەوێ ولاتانی زلهێز ئەوانەی دەستیان لەو کەین و بەینەدا هەیە مامەڵە لەگەڵ لایەنی رەسمیدا دەکەن لە کیان و ئاڵای هەیەو و سیستەم و یاسای نێودەولی دانی پێدادەنێ. بۆ کورد و هەرێمی کوردستان کامەیان باشترە، وەکوو دەسەلات باس ناکەم وەکوو میللەت بە ئەزموون دەرکەوی کە هێڵی کەرکوک جەیهان و ئەو ئابوریە سەربەخۆیەی پشتی پێبەسترا لە هەرێم وەی کرد نەفت بۆ کورد ببێتە نیقمەت نەک نیعمەت وای کرد بەرهەمی نەفت(کەرکوک) بەشی زۆری بۆ تورکیا و کۆمپانیاکان بروا ئەوەتا دوای ٣٠ ساڵ لە نەفت فرۆشتن قەردارین  و دەلێین داهاتمان نیە،دەبێ بۆ مووچە دەست پان بکەینەوە ئەگەر بەغدا بۆمان نەنێرێ ئەوە مووچە بە دەردی ساڵانی پێشوو دەچی یان پاشەکەوت یان لێبرین یان ساڵی دوو سێ مووچە دەچێتە دوتۆی لە بیرچوونمان.

باسی لەوەشکرد، بۆیە دەبێ بیر لە بەدیلی تر بکەینەوە قەناعەت بکەین کە چارەسەر هەر لە بەغدایە و بەغداش پێم وابێ بە ئاراستەی ئەوەیە هێڵی کەرکوک بانیاس بکاتە بەدیلی کەرکوک جەیهان هەر بۆیە سودانی لە لەندەنە و رێکەوتنەکانیشی بەو ئاراستەیە ئەوەش وایکردوە تورکیا کە ساڵانێکە خێر و بێری هەرێم دەبا کورد گۆتەنی تەنگاو ببێ و پەنا بۆ هەموو شتێک دببا تاکوو هەرەس بەو هەوڵە بێنێ.دیار نیە کە ئەو ئاراستەی عێراق گرتویەتە بەر لە بەرژەوەندی هەرێم دەبێ یان نا ئەوە داهاتوو بۆمان دەسەلمێنێ.

ک