زایەڵە-ماسیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لەگەڵ بەغداد و هەولێر كارمان كردووە بۆ گەیشتن بەرێككەوتنێكی هەمیشەیی لەبارەی بودجە، بەجۆرێك ئاسانكاری بكات بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.

ئەم هەفتەیە پێداچونەوەی هەمواری بودجەمان بینی و هانیان دەدەین بەزوویی تێیپەڕێنن.

ڤیكتۆریا تایلەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەسەردانێك لە عێراق بووە ، بۆ ئەنجامدانی  گفتوگۆی دیپلۆماسی سەبارەت بە سەقامگیری ئاسایشی هەرێمی كوردستان و پشتیتوانیكردنی حزبەكەكان، بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی گشتگیر لەكاتێكی دیاریكراودا.

 پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە هەرێم مافەكانی مرۆڤ و گەشەی ئابوری و هەرێمی كوردستان بەهێز دەكات، وەك بەشێك لە عێراقێكی خاوەن سەرەوەری و سەقامگیر.

ک