زایەڵە ــــ نۆڤاک جۆکۆڤیچ مێژووی تۆمارکرد بە سەرکەوتن بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ ئەستێرەی تێنسی جیهان ئەمڕۆ توانی ڕیکۆردێکی نوێ تۆمار بکات و گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا.

زاڵبوون لە یاریی ئەمڕۆدا وای لێکرد ببێتە یاریزانی خاوەن زۆرترین یاری تاکی گراند ئسلام و پێش ئەفسانەیەکی تری تێنس واتا رۆجەر فێدرێر کەوێت.

جۆکۆڤیچ ئەمڕۆ بە ئەنجامی 6-1، 6-7، 6-3، 6-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و لە قۆناغی سێیەمدا ڕووبەڕووی ماچیک ژمارە 26 بووەوە. 

ئەمە 430 هەمین یاری گراند ئسلامی جۆکۆڤیچ بوو. ئێستا ئەو خاوەنی ڕیکۆردی زۆرترین یاری تاکە کەسیە لە ماوەی خولی یارییەکانی ئوپندا، ناوبراو پێش فێدرێر (429)یاری  و سیرینا ویلیامز (423) یاری کەوتووە.