زایەڵە - میدیاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەسەدە"بڵاویان کردەوە. فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا و چەكدارە نزیکەکانی بەچڕی بۆردومانی گوند و ناوچە نزیكەكانی بەنداوی تشرین لە رۆژئاوای كوردستان دەكەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025 ، لە دو هێرشی جیادا، فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا و چەكدارە نزیكەكانی هێرشێكیان كردە سەر كاروانێكی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی مەدەنی كە ژمارەیەك بوونە قوربانی
هەسەدە ڕایگەیاند، لەماوەی 38 ڕۆژی ڕابردوودا و تا ڕۆژی ڕابردوو ، سەرەڕای كۆكردنەوەی هێزێكی زۆر و پشتیوانی زۆری ئاسمانیی فرۆكەی جەنگیی و درۆنی توركیا، بەڵام ئەو هێزانەی سەر بە توركیا كە ناویان لە خۆیان ناوە "سوپای نیشتمانی سوریا" نەیانتوانیوە هیچ بەرەوپێشچوونێكی مەیدانی لەشەڕەكەدا بەدەست بهێنن.
ک