زایەڵە - بەڕێوەبەری بەشی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە دەدرێت كە لە پشكنینەكاندا دەرنەچوون.

رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری بەشی تۆمار لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم چەند رێنماییەك بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە دەركراون كە لە ئەمریكا و وڵاتانی دیكەوە هاوردەدەكرێن كە پێویستە بڕاوە، سووتاو، ژێرئاوكەوتوو نەبن و ئێرباگ و مەرجەكانی سەلامەتییان تێدا بێت.

وتیشی، "زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل ماوەی ساڵێكە پشكنینان بۆ كراوە و دراونەتە لیژنە و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتییەكان كۆبوونەوە ئەنجامبدەن و بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە لێدراوانە دەدرێت كە لە پشكنینەكاندا دەرنەچوون". 

ک