زایەڵە  - کرماشان و گەرمیان لەسەر زیادکردنی هاوکاری لە بواری گەشتیاری تەندروستیدا ڕێککەوتن.

 شێخ جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، دوای دیدار لەگەڵ پارێزگاری کرماشان، بە یاوەری جێگری ڕێکخەری کاروباری ئابووری پارێزگار و ڕاوێژکاری پارێزگاری کرماشان بۆ کاروباری عێراق، سەردانی نەخۆشخانەی حەکیم لە ناوەندی کرماشانی کرد.


لەم سەردانەدا وەفدی گەرمیان سەردانی بەشە جیاوازەکانی سەنتەرەکەیان کرد، لەوانە نەزۆکی، پزیشکی ددان، و نەشتەرگەری.

لە کۆتاییدا لە میانی کۆبوونەوەیەکدا ڕێککەوتن کرا کە یەکەیەکی وەرگرتن لە گەرمیانی عێراق دابمەزرێت بۆ پشکنین و ناساندنی نەخۆش بە ناوەندە پزیشکییەکانی پارێزگای کرماشان.

ئەم ڕێککەوتنە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کرماشان و گەرمیانی عێراق و زیادکردنی هاوکارییە لە بواری گەشتیاری تەندروستیدا.