زایەڵە - لە لێدوانێکی تایبەتدا زیا کریم تعمە بەرێوەبەری فەرمانگەی پاراستنی گۆڕە بە کۆمەڵەکان رایگەیەند بە پشتیوانی خانمی یەکەمی عێراق بەرێز شاناز ئیبراهیم ئرحمد و چاودێری بەردەوامی پەری نووری لەماوەی ٢١ رۆژدا توانیمان ئەمڕۆ کۆتا بە هەڵدانەوە دوەمین گۆری بەکۆمەڵی مەوقعی تل شێخیەی بادیەی سەماوە بێنین.
وتیشی،لەو گۆرەدا ١٥٣ روفات و ٣ هەیکەلی ناتەواو کۆی دەکاتە ١٥٥ روفات هەڵگرینەوە کە سەرجەمیان ژن و منداڵ بوون ،B 153،BP 3 ،A 155.
ڕونیشیکردەوە، پرۆتۆکۆڵی داخستی ئەو گۆڕەش لەگەڵ نوێنەری خانمی یەکەمی عێراق کە پشتیوانی کارەکانمان بوە ئیمزا دەکەین و روفاتەکان رادەستی پەیمانگەی پزیشکی دادی دەکەین بۆ ئەوەی نمونەی ئێسکیا لێ وەربگیرێ،
هێمای بەوەشکرد،سەبارەت بە ژمارەی ئەو گۆڕانەی ماون گووتی ٧ گۆڕی تری بەکۆمەڵمان دیاری کردوە دۆزیمانەتەوە و دوور نیە گۆڕی زیاتریش بوونی هەبی لەو شوێنە.
ک