زایەڵە - موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەیاننامەكەی ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەستوەردانێكی ئاشكرایە لە كاروباری ناوخۆی عێراقدا، بۆیە هەرچەشنە دەستوەردانێك لە هەر دۆسێیەكی ناوخۆی عێراقدا ڕەتدەكرێتەوە و قبوڵ ناكرێت.
دەنگدانی پەرلەمان لەسەر یاسای بودجە یان هەموواركردنەوەی یاساكان بابەتێكی ناوخۆییە، یەكێكە لە ئەرك و دەسەڵاتەكان پەرلەمان و هێزە سیاسیەكانە، ئەوانیش بە باشترین شێوە بەرژەوەندی نیشتمانی عێراق دەزانن، هەر دەستوەردانێكی دەرەكی لە هەریەكێك لە یاساكان ڕەتدەكرێتەوە و قبوڵی ناكەین.
پێشتر ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕایگەیاند بوو، لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم كارمان كرد، بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی بودجەی هەمیشەیی كە كارئاسانی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان بكات.
وتیشی: ئێمە لەم هەفتەیەدا شایەتحاڵی پێداچوونەوە بووین بە هەموواركردنەوەی بودجە، داوای پەسەندكردنی خێرایی بودجە دەكەین.
ک
January 16, 2025