زایەڵە-وتەبێژی حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەینێت، به‌مه‌رجێك داهاتی ناوخۆی هه‌رێم ڕاده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كه‌ن كه‌  تەواوی بودجەی هەرێم بنێرێت نەک تەنها موچەی مانگانه‌،


 پێشه‌وا هه‌ورامانی، وتەبێژی حکومەتی  كاربەڕێكەری هەرێمی کوردستان  له‌میانی لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، ڕایگه‌یاند، لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان، تاوتوێی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، شایستە داراییەکانی هەرێم، هەناردەکردنەوەی نەوت، دۆخی ناوچەکە و چەندان پرسی دیکە كراوه‌.

باسی لەوەش كرد،"ئامادەین داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکەین و لە ڕابردوشدا ئەمەمان وتوە، بەڵام بەو مەرجەی هەمو بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، نەک تەنها موچە".

ناوبراو له‌باره‌ی نه‌وتیشه‌وه‌ ڕایگەیاند، "ئامادەین نەوت لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرین، بەڵام ئایا کێ پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هێواش کردەوە و وایکرد بە بڕی زیاتر لە 25 ملیار دۆلار زیان بە گەنجینەی عێراق بکەوێت؟ بێگومان لە لایەنی حکومەتی هەرێمەوە هیچ پێشێلکارییەک نەبوە، بەڵام لە لایەنی حکومەتی عێراق، ئەگەر سەرۆک وەزیرانی فیدڕاڵیش نیازی چارەکردنیشی هەبو بێت".

ڕونیشیكرده‌وه‌، "ئەگەر ڕاشکاوانە و بێ پێچ و پەنا قسە بکەین، هەندێک هێز و لایەنی دیکە هەن، دەتوانن ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانە بکەن کە لایەنی فەرمی دەیانکات".

جێی ئاماژەی  لە ناوەڕاستی مانگی كانونی دووەم داین بەڵام تاوەك و ئێستا حكومەتی كاربەڕێكەر موچەی مانگی كانونی یەكەمی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی دابەش نەكردوە.

ک