زایەڵە-شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان کۆبۆوە.
ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥، شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە شاری هەولێر کۆبۆوە.
لە کۆبونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێکی بەداتاو زانیاری و بەڵگەی فەرمی، لەسەر مێژووی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستەڕوو، هاوکات ئاماژەی بەو سیاسەتی فشارو جیاکارییە کرد کە زیاتر لە دە ساڵە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و تا ئێستاش بەردەوامە.
لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەیەدا وەزیری دارایی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستانی لەگەل حکومەتی فیدراڵ لەساڵی ڕابردوو ڕونکردەوەو ڕایگەیاند هیچ ساڵێک حکومەتی فیدراڵ پابەند نەبووە بە خەرج کردنی پشکی هەرێمی کوردستان و لە پێنج ساڵی ڕابردودا پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی گشتی عێراق لەکۆی زیاتر لە ( ٨٤٥ ) ترلیۆن دینار، نزیکەی ( ٧٣ ) ترلیۆن دینار بووە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەنها ( ٢٣،٨٢٧،٣٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) لەماوەی ئەو پێنج ساڵەدا بۆ هەرێمی کوردتان خەرج کراوە کە دەکاتە ڕێژەی تەنها لە ( ٣٢ ٪ ) شایستەی هەرێم و لە ( ٢،٨١ ٪ ) کۆی بودجەی عێراق لەو پێنج ساڵەدا، ئەوەش لە کاتێکدایە زیاتر لە (٤) ترلیۆن دیناری ئەو پارەیە بەقەرز لەسەر هەرێمی کوردستان هەژمار کراوە.
ک