زایەڵە - مەحموودمەشهەدانی سەرۆکى پەرلەمانی عێراق وتی :"لە سایەى ئەو دۆخەى کە پێویست دەکات لەسەر هەمووان لەوپەڕى بەرپرسیارێتیی نیشتمانى دا بین و کار بکەین بۆ خزمەتکردنى گەلەکەمان، رۆژی چوار شەممە کۆبوونەوەى پەرلەمان دواخرا بەهۆی ئەوەى رێژەى یاسایی پەرلەمانتاران ئامادە نەبوون".
ئەو دواخستنەى کۆبوونەوەى پەرلەمان ئاڵنگاریى راستەقینەى بەردەم پەرلەمانە بۆ بەجێگەیاندنى ئەرکى دەستووری و یاساییەکانى.
"ئامادەنەبوونى رێژەى یاسایى پەرلەمانتاران نەک کاریگەرى لەسەر کارى یاسایی پەرلەمان دەبێت، بەڵکو کاریگەرى نەرێنى لەسەر بەرژەوەندیى گەلى عێراقیش دەبێت."
تەواونەبوونی رێژەى یاسایی بۆ دانیشتنەکانی پەرلەمان هۆکاری لایەنە سیاسییەکان و داواش لە هەموو پەرلەمانتاران دەکەین پابەند بن بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانى پەرلەمان.
ک

January 17, 2025