زایەڵە-داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی بڵاوکرایەوە.
ماڵپەڕی شەفافیەت، کە بەرپرسە لە چاودێری و رێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە. بەپێی ئەم راپۆرتە، لە ماوەی هەفتەیەکدا، لە 11ی کانونی دووەمەوە تا ئێستا، داهاتی ئەم ناوچانە گەیشتووەتە 11 ملیار و 580 ملیۆن و 204 هەزار و 850 دینار. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە 87% لەم داهاتە بە شێوەی نەختینە بووە، لە کاتێکدا 13%ی بە شێوەی چەک وەرگیراوە.
ک