زایەڵە - بەرپرسێكی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند"ئەگەر خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا بمێنێتەوە و دەسەڵاتی کوردی مسۆگەر بکرێت، ئەوا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکشێنەوە".
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری ئەندامێكی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویکردەوە"ئەگەر دەسەڵاتی کورد لە سوریا و بە تایبەت لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیمەکرات (هەسەدە) لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مسۆگەر بکرێت ئەوا ئەندامەکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکشێننەوە".
ئەو سەرکردەیەی پەکەکە لە درێژەی وتەکانیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکراشی کردوە"ئەگەر هێزەکانییان لە ڕۆژئاوای کوردستان بکشێننەوە ئەوا تەنها لە دورەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن، و ئەگەر پێویستیش بکات ئەوا هەڵوێستی خۆیان لەبەرامبەر تورکیا نیشان دەدەن".
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکەی پەکەکەوە ئەوەشی خستوەتەڕو"چارەنوسی سوریا لە پاش دەست بەکاربونی، دۆناڵد ترەمپ – سەرۆکی هەڵبژێردراو وەك سەرۆکی نوێی ئەمریکا دیاری دەکرێت".
January 17, 2025