زایەڵە- لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە کاوە عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، گرێبەستی وەزارەتی تەندروستی و کۆمپانیای بیدکۆ لەگەڵ ئەم ماددانەی خوارەوەی ڕێنمایی گرێبەستە گشتییەکان ژمارە ٢ ی ساڵی ٢.١٦ ناگونجێت،ماددەی دووەم یەکەم گرێەستکردن بە مەبەستی شەفافیەت و دەستپاکی و دادپەروەری و یەکسانیی لە کێبڕکێ...هتد ئەم گرێبەستە بەشێوەی قۆرخکار و نهێنی و نادادپەروەری ئەنجام دراوە.

وتیشی، ماددەی ٢٠ /ب شێوازی تەندەرین بۆ ئەم جۆرە پرۆژانە پێویستە بەشێوەی کراوە بێت.مادەی ٢١ تا ٢٧   و ٦٨٫٦٩ شێواز و ڕێکارەکانی کەمکردنەوەڕەچاونەکراوەمادەی ٤٥ و ٤٦ بە تاک سەرچاوە کراوە بەڵام بە پێی رێنماییەکە ئەم پڕۆژە لەو حاڵەتانەی مادەی ٤٥ نییە.مادەی ٧٢ داڕشتنی گرێبەستەکە مەرجەکانی تێدا نییە.

کاوە عەلی هێمای بەوەشکرد، مادەی ٧٨ ماوەی گرێبەست کردن بەمەرج درێژ دەکرێتەوە نەک نوێکردنەوەی بۆ ١٠ ساڵی ترمادەی ٨١ پێویستە خطاب ضمان بێنێت،مادەی ٨٦ دەست بەسەرداگرتنی خطاب ضمان ، کە ئەم گرێبەستەبەخشراوە.مادەی ٨٧ پێویستە پابەند بێت بە یاسا و رێنماییەکان.

ک