زایەڵە-بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی دیکە لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا بکات و پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی دارایی فیدراڵ تاوتوێ بکەن.

سەرچاوەیەکی باڵای ئەنجومەنی  وەزیرانی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند:  پێشتر بڕیاربوو شاندەکەی هەرێم رۆژی پێنج شەممە سەردانی بەغدا بکات، بەڵام  بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو دواخراوە".

بەپێی زانیارییەکان شاندەکە پێکدێن لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم و ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.

سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە، بەتایبەت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. هەرەوەها "سەردانەکە بەهۆی ئەنجامی گفتوگۆکانی مانگی 12ـی ساڵی رابردووە".

سەرچاوەکە وتیشی ،بەهۆی گۆڕانکارییەخیراییەکان و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نیوان هەریم و بەغدا چاوەڕوان دەکریت سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووش جاریکی دیکە دوا بخرێت.

کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سەبارەت بە پرسی مووچە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئەمڕۆ مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە.

هاوکات پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان ناردنی مووچە و بەشە بوودجەی خۆی لە لایەن بەغداوە بۆ ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵی ٢٠٢٤ قبوڵ ناکات و لەسەر بەغدایە سیاسەتی برسی کردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوەستێنێت.

 08ـی ئەم مانگە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەیەکی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: ''حکومەتی فیدراڵ پابەند نەبووە بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی  2024 و چاوەڕوانین تەواوکاریی مووچەی مانگی 12ـمان بۆ بنێرێت".

ک