زایەڵە-وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، وەستانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بەهۆی نەبوونی خشتەی بودجەی 2025 ەوەیە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری 555 ی ساڵی 2025، گواستنەوەی راژە، پلەبەرزکردنەوە و هەژمارکردنی خزمەتی گرێبەست و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە بە شێوەیەکی کاتی راگیراون.

ئاشکراشیکرد، ئەم بڕیارە رێوشوێنێکی رێکخستنە و ساڵانە جێبەجێدەکرێت، بەهۆی ئەوەی ئەنجامدانی ئەم کارانە تەرخانکردنی دارایی پێویستە، ئەمساڵیش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا خشتەی بودجە نییە نەتوانراوە دەستپێبکرێتەوە.

جەختیشیکردەوە، مافی سەرجەم فەرمانبەران لە پلە بەرزکردنەوە و مووچەکانیان پارێزراوە.

ک