زایەڵە- سەرکردەیەکی یەکێتی ئاشکرایدەکات، دیاریکردنی تەمەنی خانەنشینی بە فەرمانی سەرۆک وەزیران یان سەرۆکی وڵات هیچ فۆرمێکی یاسایی ناگرێتەخۆی، ئەگەر ئەوەش روویدا تەنها دەبێتە گاڵتەجاڕییەکی فەرمانڕەوایی .
لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە بێستون سابوراوایی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو جۆرە بڕیارانەی پەیوەندییان بە ژیان و گوزەرانی کۆی میللەت ، یان بەشێکی بنەڕەتی دانیشتووانەوە هەیە تەنها لە پارلەمانەوە ڕێچکەی یاسایی دەگرنەبەر و لەوێدا ساغ دەکرێنەوە و ئەمجامگیریی دەکرێن و , ئەوێدەمێ دەچێتەوە بەردەمی سەرۆکی وڵات بۆ بڕیاری کۆتایی و واژۆکردن لەسەری و، لەکۆتاییشدا تەنها بۆ جێبەجێکردن دەچێتەوە بەردەمی سەرەکوەزیرانی وڵات.
ئەوسەرکردەیەی یەکێتی وتیشی، هەروەها ئەم جۆرە بڕیارانە راستەوخۆ پەیوەندییەکی زیندوویان لەگەڵ گوزەرانی خەڵک هەیە و دەبێت لەچەندین رەهەندەوە دیراسە بکرێن و دەرەنجامە سلبی و ئیجابیەکانی لێک بدرێتەوە کە هەرە گرنگەکانیشیان ڕەهەندی ئابوری و کۆمەڵایەتیە.
ک