زایەڵە  ـــ پارێزگاری کرماشان ئاماژەی بە ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی عێراقی کرد بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ژێرخانی سنووری پەرویزخان و گوتی: هیوادارین بە بەرزکردنەوەی ئەم ژێرخانانە پرسی تڕانزیتی کەلوپەل و هاتوچۆی گەشتیاران خێراتر بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

مەنووچێهری حەبیبی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە لەکۆبوونەوە لەگەڵ شێخ جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، له هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئیدارەی پاریزگا کە بە ئامادەبوونی جێگری ئابووری پارێزگار و ڕاوێژکاری پارێزگار بۆ کاروباری عێراق و بەرپرسانی کارگێڕی و بازرگانی و بەڕێوەبەرانی دەزگا جۆراوجۆرەکان بەڕێوەچوو، گوتی: پارێزگای کرماشان و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، هاوبەشی ئایینی و نەژادی و کەلتووری و مێژووییان هەیە و هەردوولا پەرۆشن لەمەڕ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەبوارە جیاوازەکاندا.

وتیشی: پارێزگای کرماشان ژێرخانێکی زۆر باشی هەیە لەبواری تەندروستی و پزیشکیدا هەیە و بەتەواوی ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پسپۆڕی بەرز، بە نەخۆشانی هەرێمی کوردستان.

پارێزگاری کرماشان لە درێژدا گوتی:  لەم بارەیەوە سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی گەرمیان و وەفدی یاوەری سەردانی چەند نەخۆشخانەیەکی پێشکەوتوو و چالاک لە بواری گەشتیاری تەندروستیدا دەکەن، بە مەبەستی ئاشنابوون لەنزیکەوە بە توانا و ئاسانکاری و کەرەستەی پزیشکی ئەو کۆمەڵگەیانە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لە پرسەکان لەبواری کشتوکاڵیدا کرد و گوتی:  بواری کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان، لە بواری دابینکردنی خزمەتگوزاری ئەندازیاریی تەکنیکی و دروستکردنی خانوی پلاستیکی و هتد ئامادەیی خۆی ڕادەگەینێت.

حەبیبی لە درێژەدا گوتی: بەهۆی چالاکی کارگەکانی ئاردی مۆدێرن لە کرماشان، ئامادەکاری ڕاگەیەندراوە بۆ گۆڕینی گەنمی گەرمیان بۆ ئارد لە پارێزگاکەدا.

ناوبراو ئاماژەی داوەتە سەر  ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ژێرخانی سنووری پەرویزخان و گوتی:  هیوادارین بە بەرزکردنەوەی ئەم ژێرخانانە پرسی ترانزیتی کەلوپەل و هاتوچۆی گەشتیاران، خێراتر بەدواداچوونی بۆ بکرێت.

پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: بڕیاردرا بەرپرسانی کرماشان و گەرمیان هەر سێ مانگ جارێک کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام بدەن بۆ هەماهەنگی زیاتر. بێگومان لەو ماوەیەدا بەڕێوەبەرانی بوارە جۆراوجۆرەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و پزیشکی و هتد به پێی پێویست کۆبوونەوەی هاوبەشی خۆیان ئەنجام ئەدەن.

ناوبراو سەبارەت بە چالاکبوونی سنووری “تیلەکۆ” لە سەرپۆلی زەهاب گوتی: ژێرخانی پێویست لەلای کرماشان لەبەردەستدایە و هیوادارین بەهۆی بەدواداچوونی بەرپرسانی گەرمیانەوە ژێرخانی پێویست و ئامادەکارییەکان دابین بکرێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا ببینین ئەم بازاڕە دەکرێتەوە و خەڵکی ناوچەکە لەم سنوورە سوودمەند دەبن.

شێخ جەلال نوری سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە عێراق لە درێژەدا گوتی: گەرمیان هەرێمێکی زۆر گرنگە بۆ ئێران و هەرێمی کوردستان بەهۆی بوونی سنووری بازرگانی پەرویزخانەوە.

وتیشی: جگە لەوەش خەڵکی گەرمیان زۆرترین پەیوەندی گەشتیاری و بازرگانی و … هەیە،  لەگەڵ پارێزگای کرماشان

شێخ جەلال نوری، وتیشی: ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی کرماشان و گەرمیان ڕێککەوتنی باش و گرنگیان لە بوارە جیاجیاکاندا ئەنجامداوە، کە یارمەتیدەرە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەر دوو لا.

ناوبراو فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کرماشان بۆ دەسەڵاتدارانی گەرمیانی زۆر بە گرنگ دانا و گوتی: بۆ خێراکردنی چارەسەری کێشەکانی سنووری پەرویزخان، چارەسەری گونجاو لەبەرچاو گیراوە و بە یارمەتی ئەو ڕێکارانە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییە لەسەر ئەو سنوورە فراوانتر دەکەین.