زایەڵە - وەزارەتی دارایی عێراق چەند بەلگەنامەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە ئاماژە بەوەدەکات تەواوی پارە و بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ڕەوانە کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی هەرێم چەند رۆژێک پێش ئێستا ژمارەیەک بەڵگەو ژمارەی بڵاوکردەوەو دەڵێت عێراق تەنها مووجەی دە مانگی رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە.

 دەقی ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی عیراق: له میانەی هه واڵ و لێدوانی ژمارەیەک له پەرلەمانتاران سەبارەت به دابینکردنی بودجه ی گشتی فیدرالی وڵات وهزاره تی دارایی پابه ندبوونی تەواوی خۆی به یاسای بودجه و بڕیاره کانی دادگای فیدراڵی سه باره ت به جێبەجێکردنی بڕگه کانی بودجه دووپات ده کاتەوە.

 بۆیه وەزارەت هەموو ڕوونکردنەوه و بەلگە فەرمییه کانی پەیوەندیدار به بابەتەکەی هاوپێچ ده کات و دەتوانرێت له ڕێگه ی لینکی خواره وه ببینرێت.

https://mof.gov.iq/Pages/MOFBannerHeadlineDetail.aspx?BannerNewsID=1607

ک