زایەڵە ـــ یاریزانی تێنسی ژمارە چواری جیهان تایلۆر فریتز بەشێک لە خەڵاتەکانی دەبەخشێت بە قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەکەی لۆس ئەنجلس

تایلۆر فریتزی یاریزانی چوارەمی تێنیسی جیهان بڕی 82 هەزار دۆلار لە خەڵاتی یەکەم قۆناغی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا دەبەخشێت بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی لۆس ئەنجلس. 

ئەو یاریزانە کە لە کالیفۆرنیا دەژی لە نزیک لۆس ئەنجلس کە شاری داهاتووی میوانداری ئۆڵۆمپیادە، وێرانی و ئاگرگرتنی ئەو شارە زۆر کاریگەر بووە لەسەری.

هەرچەندە هەمووان بە درێژایی شەو و ڕۆژ کار دەکەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ئاگرەی کە ژین و ئینسان و هەموو شتێک لە لەناودەبات، بەڵام وێرانکارییەکان بەردەوامن.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەو یاریزانە تەمەن 27 ساڵە گوتی "من تەنها دەمەوێت هەمووان سەلامەت بن، بێگومان ئەم ڕوداوە بەڕاشتی مروڤ شێت دەکات". من پارەی خەڵاتەکەم دەبەخشم بە سندوقی فریاکەوتنی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئەنجلس چونکە ئەوە کەمترین شتە کە بتوانم بیکەم.