زایەڵە ـــ بەڕێوبەری بازرگانی لیبرۆن جەیمس خولێکی هاوشێوەی NBA ئامادە دەکات.

 مۆریس کارتەر بەڕێوەبەری بازرگانی لیبرۆن جەیمس ئەستێرەی بەئەزموونی تیپی باسکەی لۆس ئەنجلس لەیکەرس بودجەیەکی 5 ملیار دۆلاری ئامادە دەکات بۆ دروستکردنی خولێک بۆ ڕکابەریکردن لەگەڵ NBAدا.

ئەو بڕە پارەیە لە وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت و کەسانی دەوڵەمەند کۆدەکرێتەوە بۆ دروستکردنی خولێکی نێودەوڵەتی کە لە 6 تیپ لە بەشی پیاوان و 6 تیپ لە بەشی خانماندا پێکهاتووە.

ئەم تیپانە لە هەشت شاری گەورەی  جیهاندا پێشبڕکێ دەکەن کە یەکێکیان لە سەنگاپور دەبێت، هەر دوو هەفتە جارێک (شتێک وەک فۆرمولا وەن ). 

بەڕێوبەرانی Skype و Facebook و USB و AG و Orcor بەشداری ئەم پڕۆژەیە دەکەن. 

مۆریک کارتەر جەختی لەوە کردووەتەوە کە لیبرۆن جەیمس هیچ بەشدارییەکی لەو پرۆژەیە نییە کە 5 ملیار دۆلاری تێچووە و بیر لەوە دەکاتەوە دوای خانەنشین بوونی تیمێکی لە NBAدا هەبێت.