زایەڵە ـــ گرووپی شاخەوانی هەورێ چوارم گەشتی شاخەانی خۆی لە ساڵی نوێدا بە مەبەستی دوزینەوەی ڕێگایەکی نوێ لە سەر شاخی سەفین ئەنجام دا.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: بەرەبەیانی دوێنێ ١٧ی کانونی دووەم، ١٧ شاخەوانی گروپەکەمان لە گوندی زیارەتەوە بەرەو لوتکەیەکی دیکەی سەفین کەوتینەڕێ.
بەشی ڕاگەیاندن وتی: سەفین ئەو شاخەیە کە هەزاران ساڵە هەیە، بەڵام تا ئێستاش ڕەنگە زۆر شوێن و جێگەی هەبێت کە شاخەوانان بۆی نەچووبن، یاخود ژمارەیەکی کەم لە شاخەوانان ئەو شوێنە پێ بزانن.
ئێمەش چوینە یەکێک لەو شوێنانەی کە بەهۆی نەبوونی ڕێگەیەکی هاوشێوەی لوتکەکانی دیکە. شاخەوانەکانمان هیلاکی زۆریان بینی تا گەیشتین بە لووتکە.
بەشی ڕاگەیاندن زیاتر وتی: گەیشتنمان بە لووتکە، هیلاکی ڕێگەی لە بیربردینەوە و بەدەم گلەیی و گازندە لە نەبوونی ڕێگە بۆ ئەو شوێنە نانی بەیانیمان لەو لووتکە جوانەیە خوارد. کە لەو لوتکەیەوە لە لای باکوری رۆژهەڵاتییەوە دەیڕوانییە دۆڵی هیران و لە باشوری ڕۆژهەڵاتیشییەوە دەیڕوانییە دۆڵی سماقوڵی.