زایەڵە - دانا عەلی، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی هەفتەیەکە کار لەسەر ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک دەکەن و لیستی مووچەی ئەم مانگە بە شێوازی دیجیتاڵی رەوانەی بەغداد دەکرێت.

بەگوێرەی قسەکانی بەڕێوەبەری ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی، لیستی مووچەی مانگی یەک بە شێوازی یەکگرتووی دیجیتاڵی کە بە پایڕۆڵ ناسراوە، لیستەکە ئامادە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ هەینی و ئەمڕۆ شەممە سەرەڕای پشوو، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکان بوون و دەیانەوێت بە زووترین کات تەواوی بکەن، سەرەڕای ئەوەی دەیانەوێت دڵنیابنەوە لە تۆمارکردنی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم.

ک