زایەڵە - ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی مانگی یەك لە بەغداوە راگیراوە و هیچ تەمویلێك بۆ مووچەی مانگی یەك ناكرێت.

ئەمرۆ سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و بەرپرسانی ژمێریاری و بودجە و ئەو لیژنەیەی بۆ تەمویلی مووچەی هەرێم كاردەكەن وتوویانە تەمویلی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ راگیراوە و هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مانگی یەك نانێردرێت.

ئەوەشی خستۆتەروو “ئەو وەڵام و وەڵامكارییەی هەردوو وەزارەتی دارایی دۆخەكەی ئاڵوزكردووە و كێشەكانی ساڵی رابردوو كەڵەكەبوون بۆ ئەمساڵ و پێویست دەكات وەفدێك بێنە بەغداد و ئەو كێشانە بەپەلە یەكلابكەنەوە”.

ک