زایەڵە- شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، بۆ پێکهێنانی حکومەت، یەکێتی جارێک و پارتی دوو جار سەردانی کردوون، بەڵام ئەوان بڕیاری خۆیان داوە و وەکو ئۆپۆزیسیۆن دەمێننەوە.

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، شاندی پارتی پێیان وتوون جگە لە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئامادەن گفتوگۆ لەسەر هەموو پۆستەکانی دیکە بکەن، "بەڵام ئێمە بڕوامان بەو قسانە نییە و ناچینە حکومەتێکەوە ئەگەر دەسەڵاتمان نەبێت".

 بەوتەی شاسوار عەبدولواحید، بەڵێنیان پێدراوە وەزارەتەکان بە هەموو پۆستەکانی دیکەوە بە نەوەی نوێ بدەن، 30 بەڕێوەبەری گشتی، 20 وەکیل وەزیر و چەندین پۆستی دیکە، بەڵام "متمانەمان نییە" و بەشداری لە حکومەت ناکەن.

سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوە کرد، پارتی رازی بووە 6 وەزارەتیان پێبدات بە تەواوی پۆستەکانەوە، بەڵام قبووڵیان نەکردووە. گوتیشی، جگە لە وەزارەتەکان، پێشنیازی 50 پۆستیان بۆ کراوە

ک