زایەڵە - وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕایگەیاند، دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم، قوتابیان و خوێندكاران بۆ هەفتەیەك پشوویان دەبێت و دواتر وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

بەپێی ساڵنامەی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە، پشووی وەرزی یەكەمی خوێندن بۆ ماوەی یەك هەفتە دەبێت و لە سبەینێ یەکشەممەوە دەستپێدەكات و لە 25ـی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت و ڕۆژی 26ـی مانگ دەست بە خوێندنی وەرزی دووەم دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان هات، کە لە ڕۆژی 8ـی ئەم مانگەوە تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم دەستیان پێکردبوو.

ک