زایەڵە - شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بۆزایەڵە وتی، وشکی کەش و نائومێدیەکان بەم زووانە تێدەپەڕن و بارودۆخەکە بەرەو ئەرێنی و باشی دەچێتەوە، تەنهاهەفتەیەکی وشکمان لە پێشدا ماوە، لەناو هەفتەی کۆتاییدا شەپۆلی سەرتاسەری دەست پێدەکەنەوە و لەناو هەفتەی کۆتایی مانگ شەپۆلی گشتگیرو بەهێزی باشمان هەیە”.

 وتیشی، دەزگای كەشناسیی ئەمریكی ئاماژە بەبارانی سەرووی نۆڕماڵ و زۆر باش دەكەن بۆ وەرزی بەهار بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێم و گەرمیان بەو پێیەی دۆخی زەریای هێمن لە ئێستادا لەبەشێكی لانینا ماوە ئەوكات لەنیوتڕاڵدا دەبێت و هەروەها زەریای ئەتڵەسی گەرمە و بۆ ئەوكات گەرمتر دەبێت”.

ڕونیشیکردەوە، بە هەردوو بەشییەوە ئەم گۆڕانكارییانەش وادەكەن شێی مەداری لە لوتكەدا بێت لە بەهاردا و ئەوپەڕی چالاك بێت ئەمەش وادەكات لە كۆتاییەكانی زستان و بەهار شێی مەداری كە لە خوار ناوچەی ئیستواییەوە دێت و بەرەو ناوچەی كەمەرەیی ئەفریقی لەوێشەوە دێتە سەر دەریای سوور و ناوەڕاست و ناوچەكە بەمەش وادەكات شەپۆلەكانی هەردوو دەریا بە تەواوی چالاك بن و ڕێگا بەهاتنی ناوچەپەستان بەرزەكان نەدەن.

ک