زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە هەمواری یاسای بودجە دەبێت.


راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردۆتەوە: رۆژی یەك شەممە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوەو چەند پڕۆژە یاسایەك دەنگی لەسەر دەدرێت، لەنێویاندا رەشنووسی هەمواری یاسای بودجە.


ئەوەشی خستەڕوو: هەر لەدانیشتنەكەدا پێنج پڕۆژە یاسا دەنگی لەسەر دەدرێت، كە یەكێك لە پڕۆژە یاساكان رەشنووسی یاسای دەزگای هەواڵگری نیشتیمانییەو كۆبوونەوەكە دوای نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە دەستپێدەكات.

ک