زایەڵە - فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت، چەكەكانمان رادەستناكەین و هێزەكانمان هەڵناوەشێنینەوە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، بانگێشتی كۆبوونەوەی یەكخستنی گروپەكان لەنێو وەزارەتی بەرگری نەكراون، بۆیە ئەنجامەكانی كۆبوونەوەكە نایانگرێتەوە، چونكە بەشێك نەبوون لێی.
باسی لەوەشكرد، بڕیاریان نەداوە چەكەكانیان رادەستبكەن، یان خۆیان هەڵبوەشێننەوە، بەڵام دەیانەوێت لە ئاییندەدا بخرێنەناو سوپای سوریاوە.
عەبدی لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (ئەلعەرەبییە) هۆشداریشیدا، جگە لە دانوستان هەر رێگایەكی دیكەبۆ یەكخستنی هێزەكان لەنێو وەزارەتی بەرگریدا دەبێتەهۆی روودانی “گرفتی گەورە”.
پێشنیاریان كردووە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی سەربازیی هاوبەش بۆ تاوتوێكردنی پرسی یەكخستنی هێزەكان و، دژی بوونی دوو سوپان لە سوریا، عەبدی وای وت.
روونیشیكردەوە، پەیوەندییان لەگەڵ سەركردەی ئیدارەی نوێی سوریا “كردار دیاری دەكات، نەك گوفتار”.
دەربارەی بوونی هێزەكانی ئەمریكاش لە سوریا وتی، “بوونیان گرنگە بۆ لێكنزیككردنەوەی تێڕوانینەكان.
ک