زایەڵە - دووبارە كێشەكانی نێوان عێراق و هەرێم ئاڵۆزبویەوە، زیانی ئەم ئاڵۆزیانەش تەنها بەر مووچەخۆرانی هەرێم دەكەوێت، بەجۆرێك لە ئێستادا مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەنێوان هەرێم و بەغدا بەرەولەناو چوون دەچێت و بەپێی زانیارییەكان مووچەی مانگی 12 لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە.
هەفتەی ڕابردوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: ناردنی مووچەمان بۆ هەرێم ڕاگرتووە بەهۆی هەبوونی چەندین كێشەی تەكنیكی لە لیستی مووچەكانی هەرێم و چاكنەكردنیان لە لایەن هەرێمەوە.
بەپێی زانیارییەكان بەغدا بابەتی ناردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی كۆتایی پێهێناوە و ئەو بابەتە لە بەغدا داخراوە .
پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایگەیاند كەوا كێشە گەورەكە داهاتی نانەوتییە و هەرێم وابیری كردۆتەوە ئەگەر داهات نەگەڕێنێتەوە كە ماوەی 6 مانگە هیچ داهاتێكی ڕەوانەی بەغدا نەكردووە و لەكاتی ناردنەوەی میزان مراجەعە بۆ بەغدا نوسیویەتی كەوا 960 ملیار دینار دابینكراوە بۆ مووچە ، عێراقیش ئەم نوسینەی وەكو داهاتی ناوخۆ لەقەڵەم داوە و ڕاستەوخۆ لەو بڕەی بۆ هەرێم دیاریكرابوو ئەم پارەیەی كەمكردووە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشی كرد كە عێراق بە هەرێمی ڕاگەیاندووە كەوا ئێوە بۆتان نییە داهاتی ناوخۆ بدەن بەمووچە و حسابیشی نەكەن و داوای مووچەی بەدیلیشی لەمن بكەن .
زایەڵە زانیویەتی كەوا هەرێم ڕاستگۆنەبووە و لە جیاتی 996 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ تەنها 300 ملیاری لەداهاتی ناوخۆ بۆ مووچە بەكارهێناوە و لە ئێستادا زیاتر لە 800 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی ڕەوانەنەكراوی بۆ بەغدای لەژێردەستە جگە لەو داهاتانەی كە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو هەڵگیراون.
ئەوەی لە ئێستادا دەردەكەوێت كەوا مووچەی مانگی 12 لە ئەستۆی حكومەتی هەرێم و پارەی تەواویش لەژێردەستە و حكومەتی كاربەڕێكەر وەكو چەكێك مووچەی مانگی 12 دژی بەغدا بەكار دەهێنێت.
ک