لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری، ڕایگەیاند: بە پێی یاسا و مەنتیقی حکومڕانی وبەرپرسیارێتی، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا بەرپرسیارە نەوەک حکومەتەکەی بەغدا.
زیاتر وتی: ئەمانن داهاتی ناوخۆ لە خێرو بێری هەرێمی کوردستان کۆ دەکەنەوە و نەوت دەفرۆشن، بۆیە نابێت خەڵک دەست لەم مافەی خۆی هەڵبگرێت و پێوسیتە ڕووی داواکانیان لە حکومەتی هەرێم بێت.
ئاماژەی بەوەش دا: بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم لە ساڵی (٢٠٢٤)دا داهاتی ناوخۆی هەرێم(بێجگە نەوت) گەیشتووەتە (٤ ترلیۆن و ٨٠٠ ملیار) دینار، ئەم داهاتە کە نادرێتە بەغدا پێویستە بۆ مووچە خەرج بکرێت و مافی خەڵک پێشێل نەکرێت.
ناوبراو وتیشی: لە دە ساڵی ڕابردوودا کە ئابوری شکستخواردووی "سەربەخۆ" یان ڕاگەیاندو پشتیان کردە بەغدا، بە پاساوی ناڕەوای ستەمکارانە زیاتر لە (٢٠ ترلیۆن) دیناری مووچەخۆران نەدراوەو بووەتە قەرزی زۆرەملێ لەسەر حکومەت، ئەم ستەمە پێویستە بەردەوام نەبێت و کۆتایی بێت لە کاتێکدا بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت، خۆ ئەگەر ناتوانن مووچە وەک مافێکی سەرەتایی مووچەخۆران دابەش بکەن، ئەوە با سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی دەستبەرداریی پۆستەکانیانن ببن، ئەوان سەلماندوویانە کەمترین شایستەیی بەڕێوەبردنیان نییە.
ک