زایەڵە ـ پەیامی هاوخەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دایکی ئەدهەم بارزانی بڵاوکرایەوە.
دەقی پەیامەکە
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ( خەیریە عەبدولرەزاق ) دایکی جەنابتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و قوربانیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی دایکی ئازیزتان بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەکتان ببەخشێت.
ک