زایەڵە - چەند رۆژێک پێش ئێستا قسەم لەگەڵ دایکم کرد گوتی دڵنیام کە جارێکیتر ناتبینمەوە.
بەم شێوەیە وەڵامی ھەموو چاکەکان و رزگارکردنیان لە شکەستی سەدا سەد ئەگەر بە ھانیان نە چوبام ئەدەنەوە..
دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی بۆ کۆچدوای دایکی:
کوردستانیانی بەرێز..
ھەر وەک ئاگادارن شەوی رابردوو دایکم چو بەر رحمەتی خوای گەورە، کە ئەمە بوو بە سێ ساڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق منی ئاوارە و دەر بەرکرد لە سەر سێ بەیانییە سیاسی کە رەئی جیاواز قەبول نەکرا، پێم نە کرا لەم ماوەیە دا ئەم دایکە ئازیزە بۆ یەکجاریش بێت ببینم و چەند رۆژێک پێش ئێستا کە قسەم لە گەل کرد گوتی دڵنیام کە جارێکیتر ناتبینمەوە.
بەرێزان:
خوا خێری بەرێز کاک بافڵ مام جەلال تاڵەبانی بنۆسێت لە رێگای ئەوەوە پەیوەندی کرا بە ھۆشیار زێباری خالی مەسعود بارزانی و سیدادی برای کە رێگا بدەن ئێمە ئەم شەو تەرتیبات ئەکەین ئەدھەم بارزانی بێتە ماڵی خوی لە مەسیف و بۆ دواین جار لە ناو کفن دا رۆمەتی دایکی ببینێت و ھەر بەیانی یان پاش یەک رۆژ پرسە دەگەرێتەوە ئێرە، دایکێک کە ھاوسەر و دوو لە کورەکانی بە دەستی بەعسیەکان شەھید بوون، کە ئەمرۆ ئەوان لە پایتەختی کۆردستان بە ئازادی دەگەرێن.
لە وڵامی دەستپێشخەریەکەی بەرێزیان دا دەلێن مانع نیە بێتن بەلام نابێت پاسەوانەکانی کە کاک بافڵ بۆ من دایناون لە گەڵی دا بن و بە ھەڕەشەکانی سەرۆکی پارتی تەواوی پاسەوانەکانی پێش ئێستای من دەرکران و لە گەل ئەوەش نابێت کەس لە گەلی بێت و پێویستە بە تەنیا بێت، لە حالەتێک دا کە ھیچ باوەرییەک نەماوە و حوکمی گرتنی منیان دەرکردووە بە مادەی ٢١ یاسای تێک دانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان،
ئەو کوردستانەی کە بەشێکی زۆری ئێستا بە ھاوکاری ئەوان لە پارێزگای دھوک و ھەولێر لە دەستی داگیر کران دایە، ئایە بەم شێوەیە ولامی ھەموو چاکەکان و رزگارکردنیان لە شکەستی سەدا سەد ئەگەر بە ھانیان نە چوبام ئەدەنەوە.
بە بیری سەرۆکی پارتی دێنمەوە کە چم کرد بۆ دایکی ئەو.
دەستیان داوە بە تەلەفون کردن بۆ خەلک و ھەتا کورەکانیشم کە ئێمە گوتمانە مانع نیە بگەرێتەوە بەم مەرجە کە بە تەنیا بێت ئایە خوتان ئەمەرجەتان قەبول دەکرد؟
ئەدھەم بارزانی
٢٠-١-٢٠٢٥
ک