زایەڵە - تۆم فلیچەر، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، زیاتر لە 630 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی چوونەتە ناو غەززە، کە لانیکەم 300 لەو بارهەڵگرانە گەیشتوونەتە باکووری کەرتەکە."
وتیشی: هیچ کاتێک نییە بەفیڕۆی بدەین، دوای 15 مانگ لە شەڕی بەردەوام، پێداویستییە مرۆییەکان زۆر گرنگن."

ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غە*ززە کە دوێنێ یەکشەممە، دەستی پێ کرد و قۆناغی سەرەتایی شەش هەفتەیە، کە دەبێت ڕۆژانە 600 بارهەڵگری هاوکاری مرۆیی بگەیەندرێتە غە*ززە، هەروەها لە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنەکەدا، 33 بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن، لە بەرامبەردا دەبێت ئیسرائیلیش سەدان زیندانی فەڵەستینی ئازاد بکات.

ک