زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو كەسانەی خوازیاری دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتین پێویستە مۆڵەتی شۆفێری ڕەسەن و پاسپۆرتی ڕەسەن کارا بێت، دوو وێنەی ڕەنگاو ڕەنگیشی پێویستە.
مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم و گشت بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەردەهێندرێت.
بڕی تێچوو و ماوەی کارا بوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بە سێ شێوە دەدرێت بە شۆفێران بە ماوە و بڕی ڕسووماتی جیاواز: بۆ ماوەی یەک ساڵ بڕی ٦٠،٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت و بۆ ماوەی دوو ساڵ بڕی ١١٠،٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت و بۆ ماوەی سێ ساڵ بڕی ١٦٠،٠٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت.
ماوەی نیو کاتژمێر مامەڵەکەت ڕایی دەکرێت و مۆڵەتەکەت وەردەگریتەوە.
ک
January 20, 2025