زایەڵە - کاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆزایەڵە وتی،ئەو بڕیارەی کە باس لە ١٠٠ لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێک دەکات بۆ پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر دراوە، نەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە.

وتیشی، بڕی ٥٠ ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێم هاتووە، لەو بڕە بە پێی نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق ژمارە ١٠٣٥ لە ٢/١/٢٠٢٥ بڕی ٥ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار لیتر بۆ پارێزگای هەڵەبجەیە و بۆ هەر لیترێک ٢٥٩ دینار بێ گواستنەوە بەرمیلێک ٥٢ هەزار، کە لە پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی یەک ملیۆن لیتر کەمی هەیە بۆ ئەوەی هەموو خێزانەکان بەریان بکەوێت، کەواتە هەر خێزانێک زیاد لە ١٧٠ لیتریان بەردەکەوێت.

ڕونیشیکردەوە، ئەمڕۆ یەکەم وەجبە دەنێرن بۆ پارێزگای هەڵەبجە.٣٠ هەزار بەرمیل نەوت بە تایبەت ڕەزامەندی هەیە بۆ هەڵەبجە بەنوسراوی ٢٤٤٥٣٠٨ لە ١٥/١٢/٢٠٢٤ ی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەوەش بەشی هەموو خێزانەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات، واتە پێویستە لەم ساڵدا دوو جار نەوت بدرێت لە هەڵەبجە.

ک