زایەڵە - ژیار ئەكرەم، سەرپەرشتیاری بنكەكانی تۆماری بایۆمەتریی هەولێر ڕایگەیاند: لە تۆمارکردنی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەردەوامین، ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی پێشوو خۆیان تۆمار کردووە و کێشەی (UPN)یان نەماوە، تاک تاک ئەوانە ماون و بۆیان دەکرێت”.

 “مامۆستایانی گرێبەستیشمان تۆمار کردووە و ئەوانیش تاک تاک ماون و ئەوانیش تۆمار دەکەین”.

 “خانەنشینان و میراتگرانیان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ماون”.

 “ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانەی لەدەرەوەی وڵاتن و نەخۆشن، ئێستا بە میکانیزمێک لەو وڵاتانەوە بایۆمەتری و کۆدیان بۆ دەکرێت و پێویست ناکات بگەڕێنەوە”.

زۆربەی كێشەكان پەیوەندیدارن بە كۆدی (UPN) كە كۆدێكی 13 ژمارەیە، پێشووتر باركۆدێك دەدرایە فەرمانبەران و مووچەخۆران هەشت ژمارە بوو، بەڵام ئێستا كۆدی بێهاوتاشی لەگەڵدایە كە 13 ژمارەیە و دەبێتە كۆدی وەزیفیی مووچەخۆران كە لە عێراق هەیە.

ک