زایەڵە - کۆمەڵی دادگەریی بایکۆتی پەرلەمانە دیزاینکراوەکەی کردووە و بانگەشەکەی سەرۆکی نەوەی نوێ بە موزایەدە دەزانێت

سەرچاوەیەك لە كۆمەڵی دادگەریی ڕایدەگەیەنێت: ئێمە لە كاتی خۆیدا رامانگەیاندووە بەشداری پەڕلەمانی دیزاینكراو ناكەین و بانگەشەكەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە موزایدە دەزانین.

ئەمڕۆ سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند،"نەوەی نوێ و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ زۆرینەن و دەتوانین سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێرین و سێ حزبەکە بە ١٥ کورسیەکەی ئێمە دەتوانن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێرن".

لە بەرامبەردا،  میدیای فەرمی كۆمەڵی دادگەریی بڵاویکردەوە: هەڵوێستی فەرمیی كۆمەڵی دادگەریی هەرئەوەیە كە لە٢٦ی١٠ی ساڵی رابردوو سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاندووە: كە ئێمە ناچینە پەڕلەمانی دیزاینكراو،  هیچ گۆڕانكارییەكی بە سەردا نەهاتووە، بۆیە ناچینە ناو هیچ گفتووگۆ و قسەو باسێكی تایبەت بە پەڕلەمان و كابینەی نوێی حكومەت.

هاوکات محەمەد حەكیم وتەبێژی کۆمەڵ نوسیویەتی، بۆ شاسوار عەبدولواحید: فەرموون خۆتان و یەکێتی و پارتی چۆن حکومەت پێکدەهێنن پیرۆزتان بێت و پێویست ناکات ناوی ئێمە بهێنن.

ک