زایەڵە- د.لەتیف رەشید سەرۆككۆماری عێراق وتی: واز لەو مەرحەلەیە بهێنین كە هەموو شتێك لەسەر موچە بژین و بە موچە بژین، مەسەلەی موچە گرنگیدان بە موچە، لە عێراقیش هەیە، وای هاتووە 80%ی بودجە بۆ موچەیە، دانیشتوانی 46 ملیۆن كەس، 56%ی دوای 2003 لە دایك بووە واتا بەو مەرحەلەیەدا نەڕۆیشتوون كە خەباتی كوردی تیابووە یان ئەو ناخۆشیانەی بەسەر كوردا هاتووە.
زیادی کرد: هانی سەرمایەدارانی كورد دەدەم نەك هەر لە هەرێمی كوردستان لە شوێنەكانی تریش سەرمایەگوزاری بكەن.
وتیشی: دەبێت هانی كەرتی تایبەت بدەین بۆ ئەوەی ئەو فشارەی لەسەر حكومەتی هەرێم و عێراق بۆ موچە هەیە كەمیبكەینەوە.
ک
January 21, 2025