زایەڵە - دڵسۆز جەلال، سکرتێری بۆردی تایبەت بە یەکلا کردنەوەی چارەنووسی  منداڵە ونبوەکان لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆزایەڵە وتی، سبەی بۆردی تایبەتی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە، بە سەرۆکایەتی وەزیری شەهیدان و ئەنفاڵکراوان دەچێتە بەغدا، بۆردەکە لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی داد، ناوخۆ، تەندروستی، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێـمی کوردستان پێکهاتووە.

وتیشی،مەبەست لە سەردانەکە کۆبونەوەیە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و باڵیۆزی ئێران لە بەغداش بەشدار دەبێت، دەمانەوێت بەدواداچوون لە کەیسی منداڵە ونبووەکان خێراتر بکەین، چونکە تاوەکو ئێستا ژمارەیەکی زۆری منداڵی ونبوو چارەنووسیان نادیارە.

ک