زایەڵە - بە بیانووی خراپ مامەڵەکردنی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی دەکشێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە دۆسیەی کۆرۆنا و قەیرانە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکانی دیکەدا خراپ مامەڵەی کردووە، ئەو پارەیەی لە ئێمەی داواکردووە زۆر زیاتر و نادادپەروەرانە ترە لەو پارەیەی لە وڵاتانی دیکە کردوویەتی وەک چین.
ئاماژەی بەوەشکرد، “رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هەڵیخەڵەتاندین، هەمووان ویلایەتە یەکگرتووەکانیان هەڵخەڵەتاند، بۆ لەمەودوا ئەوە رووناداتەوە”.
ئەمریکا گەورەترین پاڵپشتیکاری دارایی رێکخراوی تەندروستیی جیهانییە و 18% ی پارەی رێکخراوەکە دابیندەکات، بە کشانەوەشی لە رێکخراوەکە لە ماوەی 12 مانگدا سەرجەم هاوکارییە داراییەکانی دەوەستێنێت.
ئەم هەنگاوەی ترەمپ بەرامبەر رێکخراوەکە چاوەڕوانکراو بوو، بەهۆی ئەوەی لە ساڵی 2020 یش هەمان هەنگاوی گرتەبەر.
ک