زایەڵە - ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەکگرتووەی ئیسلامی كوردستان دووپاتیدەکاتەوە کە بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ناكەن و پێیوایە حکومەت لە ئاست وەڵامدانەوەی هاووڵاتییاندا نییە
عوسمان کاروانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،لە یەکەم کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسییدا لە دوای کۆنگرە، دووپاتمان کردووەتەوە کە لەم قۆناغەدا وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە و بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەت ناکەین”.
وتیشی: “تا ئەم چرکە ساتە ئەمە بڕیاری یەکگرتووە و وەک ئۆپۆزسیۆن درێژە بە کارەکانی خۆمان دەدەین”.
عوسمان کاروانی ڕاشیگەیاند، “هەریەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە جیا سەردانیان کردووین و داوایانکردووە کە بەشداری لە حکومەتی نوێدا بکەین، بەڵام ئێمە دووپاتمان کردووەتەوە کە بەشدارنابین چونکە تێبینیمان لەسەر ئەدای کارەکانی حکومەت هەیە و پێمانوایە لە ئاست وەڵامدانەوەی هاووڵاتییان نیە”.
ک