زایەڵە - ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە، بڕیارە دەنگ لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجە و سێ پرۆژەیاسا بدرێت كە ناكۆكی زۆریان لەسەرە.


بریارە کاتژمێر (1:00)ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و کارنامەی کۆبونەوکەش پێکهاتوە لە 10 بڕگە بۆ دەنگدان لەسەر ژمارەیەک پرۆژەی یاسا و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە.


بە گوێرەی کارنامەکەی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتی و پڕۆژە یاساكانی هەمواری یاسای باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕاندنەوەی زەوی و موڵكە داگیركراوەكان بۆ خاوەنەكانیان و سێ پرۆژەیاسای تر.


لەكۆبونەوەی ڕۆژی یەكشەممەدا، بەهۆی شکاندنی رێژەی یاسایی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و بەجێهێشتنی دانیشتنەکە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەیتوانی هەمواری یاسای بودجە تیپەڕێنێت و دەنگدان لەسەر هەموارەکە دواخرا.

ک