زایەڵە-وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە لە ئوتێلێک لە یەکێک لە شوێنە بەناوبانگەکانی خلیسکانێی سەر بەفر لە تورکیا لە پارێزگای بۆلو ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و 32 کەسیش برینداربوون.

عەلی یێرلیکایا وەزیری وەرزشی ئەمریکا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، ئاگرەکە لە هۆتێلەکە لە شوێنی خلیسکێنەی کارتالکایا لە کاتژمێر 3:27 خولەکی بەیانی کەوتۆتەوە.

ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنەی کرد و بەشێکی زۆری هۆتێلەکە کە دەکەوێتە سەر لوتکەی چیای کۆرۆغڵو سوتاوە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و پزیشکی فریاگوزاری لە بۆلو و ناوچەکانی دەوروبەری دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
تیمەکان هێشتا هەوڵی چڕ دەدەن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی کە بەشێکی زۆری بیناکەی گرتۆتەوە.

لەئەنجامی ئاگرەکە کە زۆر بەخێرایی تەشەنەی کردووە و بەشێکی زۆری بیناکە وێران بووە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە.

ک