زایەڵە-محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەختی لە خواستی وڵاتەکەی کردوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیدا.
سودانی ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراق پابەندە بە پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ واشنتۆن.
هه روەها ئاماژه ی به وەکرد که "هەوڵدەدات به کاراکردن و فراوانکردنی جێبه جێکردنی سەرجه م یاداشتنامه و لێکتێگەیشتنی دوو قۆڵی و هەماهەنگی ئاسایشی و ئابووری .
سودانی لە چاوپێکەوتنێکی پێشوودا لەگەڵ ئەلعەرەبییە پشتڕاستی کردبووەوە کە وڵاتەکەی ناچێتەناو شەڕەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ململانێی ئێران-ئەمریکی و ئێران-ئیسڕائیل.
عێراق کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران و واشنتۆن هەیە ترسی ئەوەی هەیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کاریگەری نەرێنی لەسەری هەبێت،
ک