زایەڵە-کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆرمارکراوەکانی دوێنێ خێرایی باش کەمێک زیاد دەکات، ئەگەری دروست بوونی شەختە لە ناوچە بەرزەکانیش هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەشی سبەینێ هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ بە نزیکەیی ٢ بۆ ٣ پلە و خێرایی با بەردەوام دەبێت بە خێرایی ١٠ بۆ ١٥ کم لە کاتژمێرێکدا.
باسی لەوەشکردووە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەشەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکاتەوە.
هاوکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی خستەڕوو:
هەولێر: ١بۆ ٩ پلەى سیلیزى
سلێمانی :٠بۆ٧ پلەى سیلیزى
دهۆک: ٢بۆ١٠پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٥بۆ١٣پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢بۆ١٠پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١بۆ٩ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -٣ بۆ -٧ پلەى سیلیزى
سۆران: -١بۆ ٣ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٧بۆ١٦پلەى سیلیزى.
ک