زایەڵە - مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری كاروباری دارایی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ٢٠ ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مووچە وەردەگرن، بەشێك لەوانە بە مووچەی چاودێری و یارمەتی دیكە دەژین.

 حكومەت ئاگادارە ئەو مووچانە بۆ كەسانی شایستە دەچێت، وەك فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی، بۆیە بوونی دەنگۆی مەترسی لەسەر مووچەكانیان نادرووستە، پرسی ئەوان لە پێشینەكانی كاری حكومەتە.

 بڕە پارەی تەواوی بیمە كراوە و هیچ ترسێك لەسەر مووچە نییە.

ک