زایەڵە - سلێمانی لە پێشوازیی هونەرمەندانی ئێران و ئەفغانستاندا.
ناوەندی حەوت رەنگە و گەلەری ئایرین پێشانگەیەكی هاوبەشیان بۆ 12 شێوەكاری رۆژهەڵاتی كوردستان و شارەكانی تاران و مەشهەد و ئەسفەهان و شاری هەراتی ئەفغانستان کردەوە.
پێشانگەكە لەژێر ناوی ”ئاسۆی هاودڵی” لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسورەكە لەشاری سلێمانی كراوەتەوەو بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە بەرواری ٢٠٢٥/١/١٩ تا ٢٠٢٥/١/٢٣ بەردەوام دەبێت لە نمایشكردنی كارە هاوبەشەكانی ئەو هونەرمەندانە كە پێكهاتووە لە كاری ” نیگاركێشیی و خۆشنوسیی و وێنە” ئەم پڕۆژە هونەرییە درێژە پێدەری پێشانگەی هەنگاوی رەنگەكانی ٤”ە كە ماوەی حەوت ساڵە ناوەندی حەوت رەنگە و گەلەری ئایرین لە شاری تاران دەیكەنەوە.
ڤینۆس تۆفیق – سلێمانی